کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

لە عیراق 34 ملیۆن كەس سۆشیاڵ میدیا بەكاردەهێنن

.

03:19 PM - 17/01/2026

ژمارەی بەكارهێنەرانی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان لە عیراق بۆ ساڵی 2025 گەیشتووەتە زیاتر لە 34 ملیۆن كەس، كە دەكاتە نزیكەی 74%ی دانیشتووانی ئەو وڵاتە، لەناو پلاتفۆرمەكانیشدا تیكتۆك لە پلەی یەكەمدا دێت. 


بەپێی ئەو ئامارانەی لەلایەن هەردوو دامەزراوەی  (وی ئاڕ سۆشیاڵ)  و (مێڵت وەت)ـەوە ئامادەكراون، ژمارەی بەكارهێنەرانی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان لە عیراق بەراورد بە ساڵی 2024 زیادیكردووە. 


موهەنەد حەبیب سەماوی، سەرپەرشتیاری گشتیی ناوەندی میدیای دیجیتاڵی رایگەیاندووە، داتاكان گۆڕانكاری لە شێوازی بەكارهێنانی هەندێك لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان لە عیراق نیشان دەدەن، بەشێك لە پلاتفۆرمەكان گەشەی خێرایان كردووە و بەشێكی تریان  پاشەكشەیان كردووە.


 بەپێی ئامارەكە، تیكتۆك زۆرترین بەكارهێنەری لە عیراق هەیە و ژمارەیان گەیشتووەتە 34 ملیۆن و 300 هەزار بەكارهێنەر ، كە بەراورد بە ساڵی 2023 دوو ملیۆن و 230 هەزار  بەكارهێنەری بۆ زیاد بووە. لە بەرامبەردا، هەریەك لە یوتیوب و مەسنجەر دابەزینی بەرچاویان  بەخۆوە بینیووە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە