کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

واشنتۆن نەوتی ڤەنزوێلا بە 45 دۆلار دەفرۆشێت

.

03:40 PM - 17/01/2026

كریس رایت، وەزیری وزەی ئەمریكا رایگەیاند، واشنتۆن ئامادەیە بۆ فرۆشتنی نەوتی ڤەنزوێلا بە 45 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێك، لەكاتێكدا رۆژی هەینی  نەوتی خاوی برێنت بە 64 دۆلار و 13 سەنت مامەڵەی پێوەكراوە .


ئاژانسی رۆیتەرز لە زاری وەزیری وزەی ئەمریكا بڵاویكردووەتەوە، واشنتۆن دەتوانێت نەوتی ڤەنزوێلا بە 45 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێك بفرۆشێت‌و داهاتی فرۆشتنی نەوتەكەش لە هەژمارێكی بانكیدا هەڵدەگرێت.


پێش ئەوەی ئەمریكا نیكۆلاس مادۆرۆ سەرۆكی ڤەنزوێلا دەستبەسەر بكات، كاراكاس نزیكەی 31 دۆلاری بۆ هەر بەرمیلێك دەستدەكەوێت.

بەڵام دوای ئەو رووداوانەی لە سێی ئەم مانگە روویاندا‌و ئەمریكا هێرشێكی ئاسمانی بەرفراوانی بۆ سەر ڤەنزوێلا دەستپێكرد‌و نیكۆلاس مادۆرۆ سەرۆكی ڤەنزوێلا و سیلیا فلۆریس هاوسەرەكەی دەستگیركرد و گواستیاننەوە  بۆ نیویۆرك.

دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا بەڵێنیدا، ئەو نەوتەی واشنتۆن لە كاراكاس وەریدەگرێت، بە نرخی بازاڕ بفرۆشرێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە