كەناڵی ئاسمانی گەلی كوردستان
كەناڵی ئاسمانی گەلی كوردستان یەكێكە لە دامەزراوە میدیاییەكانی یەكێتی نیشتمانی كوردستان ، گرنگی دەدات بەوهەواڵ و زانیارییانەی كە خزمەت بە كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان دەكات .
- لە 11-9-1991 ، وەك یەكەم كەناڵی كوردی دوای ڕاپەڕین بەووتارێكی مێژوویی سەرۆك مام جەلال ، پەخشی ناوخۆیی لەشاری سلێمانی دەستیپێكرد .
- لە 1-6-2008 ، پەخشی ئاسمانی كەناڵی گەلی كوردستان بەهەردوو شێوەزاری (سۆرانی ، كورمانجی ) دەستیپێكردوو لەڕێوڕەسمێكدا لەلایەن سەرۆك مام جەلال كرایەوە .
- نێردراوی لەزۆربەی شارەكانی كوردستان و عیراق و وڵاتانی ناوچەكەو جیهان هەیە .
-لەشەڕی تیرۆریستانی داعشدا ناسناوی كەناڵی پێشمەرگەی پێبەخشرا ، لەپای گواستنەوەی بەردەوامی هەواڵ و چالاكییەكانی هێزی پێشمەرگەی كوردستان .
لەئێستا پەخشی كەناڵی ئاسمانی گەلی كوردستان لەسەر هێڵی نایل سات بە فریكوێنسی 11636 V / 27500 H بەردەوامە .