کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ئەمریكا پێدانی ڤیزا بە هاووڵاتیانی عیراق و 74 وڵاتی تر رادەگرێت

.

05:08 PM - 15/01/2026

ئەمریكا پرۆسەی پێدانی ڤیزای كۆچبەری بۆ هاووڵاتیانی 75 وڵات رادەگرێت، یەكێك لەو وڵاتانەش عیراقە.
تۆمی پیگۆت، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا ڕایگەیاند، ئەم بڕیارە بە مەبەستی رێگریكردنە لە چوونی ئەو كەسانەی ئەگەری هەیە لە داهاتوودا ببنە بارگرانی دارایی لەسەر حكومەت و پشت بە هاوكارییە گشتییەكان ببەستن. 
بڕیاریشە پێدانی ڤیزای كۆچبەری لە رۆژی 21ی كانوونی دووەمی 2026ـەوە، بچێتە بواری جێبەجێكردنەوە و كاتی كۆتاییهاتنەكەشی دیار نییە. بڕیارەكەش تەنها ڤیزای كۆچبەری دەگرێتەوە و كاریگەریی لەسەر ڤیزەی گەشتیاری، بازرگانی و جۆرەكانی تر نابێت. 
لەلایەكی ترەوە وتەبێژی كۆشكی سپی ئاشكرایكرد، ئەو وڵاتانەی بڕیارەكە دەیانگرێتەوە بریتین لە عیراق، ئێران، روسیا، ئەفغانستان، یەمەن، سۆماڵ و چەند وڵاتێكی تر.  بەپێی زانیارییە ناڕەسمییەكان ئەو بڕیارە، چەندین وڵاتێكی دۆستی ئەمریكاش دەگرێتەوە. 
دۆناڵد ترەمپ، لە دوای دەستبەكاربوونییەوە وەك سەرۆكی ئەمریكا، هەڵمەتێكی چڕی دەستپێكردووە بۆ دیپۆرتكردنەوەی ئەو كۆچبەرانەی بە نایاسایی چوونەتە ئەمریكا، بەپێی ئامارە ڕەسمییەكانیش، تائێستا زیاتر لە 605 هەزار كەس لە ئەمریكا دیپۆرت كراونەتەوە‌و 2 ملیۆن و 500 هەزار كەسی تریش بە ویستی خۆیان ئەمریكایان جێهێشتووە

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە