کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی رووبەری سەوزایی لە شاری سلێمانی زیاد دەکات

.

08:10 PM - 15/01/2026

باڵیۆز د. محەمەد سابیر، سەرۆکی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی پێشوازی لە وەفدێکی وەزارەتی ژینگەی عیراق بە سەرۆکایەتیی محەمەد عەباس سەیفوڵڵا کرد.

وەزارەتی ژینگەی عیراق لە چوارچێوەی ئەو لێکتێگەیشتنەی لەگەڵ دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی واژۆیان کردووە بەشێک لە ئەو دارنەمامانەیان رادەستی دامەزراوەکە کرد کە داواکرابوو.
دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی کارکردنی لە چوارچێوەی ئامانجەکانی کە لەپێناویدا دامەزراوە گرنگیدانی زیاتر بە ژینگە و لەئێستادا چاندنی نزیکەی ٣٠ هەزار دارنەمامی جیاواز و تایبەت لە پارکێکدا بەناوی پارکی شەهیدان بەشێوازێکی مۆدێرن.

درووستکردنی پارکی شەهیدان دەبێتە زیادکردنی پانتایی سەوزایی لە شاری سلێمانی و سوودمەندبوونی دانیشتوانەکەی و هاوسەنگیی ژینگەیی.

سەرۆکی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی سوپاسی وەزارەتی ژینگەی عیراقی کرد لە پای هاوکاری و بەخشینی ئەو دارنەمامانە بە پارکی شەهیدان و بەڵێنی بەردەوامی و هەوڵەکانی دامەزراوەکەی پێدان بۆ خزمەت کردنی ژینگە.

باڵیۆز د. محەمەد سابیر باسی لەوەشکرد: "بەشداریی راستەقینە دەکەین لە رووبەڕووبوونەوەی گۆڕانکارییە ژینگەیی و کەشوهەوا، ئەوەش پێویستی بە هەماهەنگی هاوبەش هەموو لەلایەنەکان هەیە بۆ کەمکردنەوەی کاریگەرییە خراپەکانی کەشوهەوا".

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە