.
08:16 PM - 15/01/2026
وتەبێژی فەرماندەیی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق داوای دان بەخۆداگرتن دەكاتو دەڵێت؛ ڕێگە نادەن خاک و ئاسمان و سنوری ئاویی عێراق بکرێتە گۆڕەپانی یەکلاکردنەوەی ململانێکانی ناوچەکە و هێرش بکرێتە سەر هیچ وڵاتێکی دراوسێ.
سەباح نوعمان، وتەبێژی فەرمی فەرماندەیی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق لەڕاگەیەندراوێکدا دەڵێت، حکومەتی عێراق داوا لەهەموو لایەنەکان دەکات، دانبەخۆیاندا بگرن و پەنا بۆ زمانی دانوستان و گفتوگۆ ببەن.
وتیشی، "کۆماری عێراق جەخت لەهەڵوێستی نەگۆڕی خۆی دەکاتەوەو ڕەتیدەکاتەوە، ڕێگە بە بەکارهێنانی خاک و ئاسمان و هەرێمە ئاوییەکانی بدات، وەک مەیدانێک بۆ هەر کردەیەکی سەربازیی دژی هەر وڵاتێک بەکاربهێرنێت."
هەروەها جەختی کردووەتەوە، ئەم هەڵوێستە لەسەر بنەمای دەستووری عێراق و سیاسەتی حکوومەتی فیدراڵە بۆ ڕێزگرتن لە سەروەریی وڵات و دەستوەرنەدان لە کاروباری ناوخۆیی عێراق.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە