کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

شەممە دەستی پێدەکەین

.

10:05 PM - 15/01/2026

یەکێتی و سەرۆکەکەی نەسڵ لەهیچ هێزێک دەکەنەوە، نە لەهیچ هاوکێشەیەکی دیموکراسی دەترسن، شەمە دەستی پێدەکەین
ئەو وەڵامە خێرایەی سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی بۆ دەستپێشخەرییەکەی شاسوار عەبدولواحید، تەنیا هەنگاوێکی سیاسی نەبوو، بەڵکوو پەیامێکی ڕاشکاو بوو بۆ هەمووان کە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە جێبەجێکردنی بەڵێنەکانیدا بۆ ڕاستکردنەوەی ڕێڕەوی حوکمڕانی، لە هەمووان جددیترە.
کاتێک سەرۆک بافڵ دەڵێت شەممە دێمە لات، ئەوە دەسەلمێنێت کە یەکێتی هیچ کاتێک و هیچ دەرفەتێک بە فیڕۆ نادات کاتێک بابەتەکە پەیوەندی بە بەرژەوەندیی خەڵک و کۆتاییهێنان بە چەقبەستوویی سیاسییەوە هەبێت. ئەم وەڵامە خێرایە نیشانەی ئەوەیە کە یەکێتی خاوەنی ئیرادەیەکی پۆڵایینە و بۆ گەیشتن بە ئامانجە باڵاکانی گەلەکەمان، ئامادەی هەموو جۆرە دیالۆگ و دەستپێشخەرییەکی بوێرانەیە.
ئەمڕۆ سەلمێنرا کە یەکێتی هێزی (کردار) ە نەک (دروشم). ئێمە بۆ خزمەتکردنی خەڵک و گۆڕینی واقیعی تاڵی حوکمڕانی، هەموو دەرگاکان دەکوتیین و هەموو بەربەستەکان دەشکێنین. ئەم جددییەتە لە بڕیاردان، کلیلی ئەو متمانە گەورەیەیە کە خەڵک بە یەکێتییان هەیە، چونکە دەزانن کاتێک یەکێتی بەڵێن دەدات، بە خێرایی و بە جددییەت دەیکاتە 
کردار.

د. مجید حمدامین لێپرسراوی مەڵبەندی ٣ی هەولێر

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە