کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

بەرێوەبەری سۆمۆ: لەسێ مانگدا (19 ملیۆن) بەرمیل نەوتی هەرێمی كوردستانمان هەناردە كردووە

.

04:35 PM - 15/01/2026


بەڕێوەبەری كۆمپانیایی (سۆمۆ) ئاشكرای دەكات كە لەسێ مانگدا (19 ملیۆن) بەرمیل نەوتی هەرێمی كوردستانیان هەناردەی بازاڕەكانی جیهان كردووە. جەخت لەوەش دەكاتەوە كە پرۆسەی وەرگرتنی نەوتی هەرێمی كوردستان بەردەوامە.

عەلی نزار شەتری، بەڕێوەبەری گشتی كۆمپانیای بەبازاڕكردنی نەوتی عێراق (سۆمۆ) بەئاژانسی دەنگوباسەكانی عێراقی ڕاگەیاندووە، بەپێی ئەو رێككەوتنەی كە لەنێوان حكومەتی هەرێم‌و حكومەتی عێراقدا هەیە، پرۆسەی وەرگرتنی نەوتی هەرێمی كوردستان بەردەوامە. 
ئەوەشی خستۆتەڕو كە لە 27ی ئەیلولی 2025وە رێككەوتنەكە جێبەجێكراوە تاوەكو كۆتایی مانگی كانونی یەكەمی 2025، ئەو نەوتەی كە هەرێمی كوردستان رادەستی كردووەو هەناردە كراوە گەیشتوەتە نزیكەی (19 ملیۆن) بەرمیل، كە بە تێكڕای مانگانە نزیكەی (6 ملیۆن) بەرمیلە. 

شەتری دەڵێت، هەموو لایەنەكان هەوڵدەدەن بۆ پابەندبوون بەجێبەجێكردنی ئەو بڕگانەی ئیمزاكراون، بەگوێرەی بارودۆخی كاركردنی كێڵگە نەوتییەكان و پرۆسەی لۆجستییەكان. 

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە