کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

بافڵ جەلال تاڵەبانی وەڵامی چاڵنجەکەی شاسوار عەبدولواحیدی دایەوە

.

06:53 PM - 15/01/2026

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان وەڵامی چاڵنجەکەی شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێی دایەوو ڕایگەیاند، ئێمە دەمانەوێ باڵانسی هێز ڕاست بكەینەوەو پەرلەمان كارا بێت‌و شەفافییت هەبێت.

بافڵ جەلال تاڵەبانی لەوەڵامی چاڵنجەكەی شاسوار عەبدولواحید دا ڕایگەیاند، "ئێمە دەمانەوێ باڵانسی هێز ڕاست بكەینەوەو پەرلەمان كارا بێت‌و شەفافییت هەبێت."
وتیشی، " خۆم و وەفدی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان ڕۆژی شەممە دێینە خزمەتتان بۆ ڕاستكردنەوەی باڵانسی هێزو كارا كردنەوەی پەرلەمان‌و گەڕانەوەی بودجە بۆ پەرلەمانی كوردستان".
ئەمڕۆ پێنجشەممە شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ لەکۆنفڕانسێکی ڕۆژنامەوانیدا وتی، کێ دەیەوێت باڵانسی هێز ڕاستبکاتەوە و کێ دەیەوێت کارێک بکات پەرلەمانەکەمان پەرلەمان بێت و کێ دەیەوێت بودجە بگەڕێتەوە پەرلەمان و شەفافیەت هەبێت، ئەوان بە 15 كورسییەكەی پەرلەمانی كوردستانیان بەرەیەكی هاوبەشیان لەگەڵدا پێكدەهێنن .

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە