.
08:47 PM - 15/01/2026
راگەیەندراوی دەزگای ئاسایشی هەرێم:
ئەمڕۆ ٢٠٢٦/١/١٥ بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی شارەزوور لەڕووداوێکی کوشتن لەگوندی دسکەرەی قەزای شارەزوور ئاگادار دەکرێتەوە، دەستبەجێ لەسەر بڕیاری بەڕێز دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش بەدواداچوون و لێکۆڵینەوە ئەنجام دەدرێت.
دوای ئەنجامدانی بەدواداچوون لەسەر ڕووداوەکە دوو تۆمەتبار بەمەبەستی لێکۆڵینەوە دەستگیرکران کەپێکهاتبوون لە( خێزان و کچی ) کوژراو، لەئەنجامی لێکۆڵینەوەکان هەردوو تۆمەتبار دانیان بەتاوانەکەداناوە کە هەستاون بە کوشتنی هاوڵاتی(شاخەوان حسین عبدالله).
لەئێستادا تۆمەتباران بەبڕیاری بەڕێز دادوەری لێکۆڵینەوە بەماددەی ( ٤٠٦ ) لەیاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراون و لێکۆڵینەوە لەدۆسیەکە بەردەوامە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە