.
07:31 PM - 15/01/2026
لەبارەی دۆخی سوریا و گرژییەكانی ئەم دواییەی حەلەب، هاكان فیدان، وەزیری دەرەوەی توركیا لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، هیوادارین ئەمساڵ كێشەی هێزەكانی سوریای دیموكرات (هەسەدە) چارەسەر بكرێت. توركیا لە ساڵی 2026 درێژە بە سیاسەتی ڕوون و یەكلاكەرەوەی خۆی لەم بارەیەوە دەدات.
وەزیری دەرەوەی توركیا هیوای خواست، ڕێككەوتنی 10ـی ئاداری نێوان هەسەدە و حكومەتی سوریا جێبەجێ بكرێت و تەئكیدی لەوەش كردەوە، بۆ دەستەبەركردنی مافی پێكهاتەكان، ڕێككەوتن پێویست نییە. حكومەتی سوریاش خۆی ئەمەی دەوێت، بەڵام كێشەی سەرەكی لە شێوازی بەشداریی سیاسیی پێكهاتەكاندایە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە