کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

خانەنشینان ناویان دەچێتە سیستمی پەیڕۆڵەوە

.

01:18 PM - 15/01/2026

 

سەرپەرشتیاری بایۆمەتریی سلێمانی رایگەیاند، لەم مانگەوە ناوی خانەنشینان دەخرێتە سیستمی پەیرۆڵەوە.

یادگار جەبار، سەرپەرشتیاری بایۆمەتریی سلێمانی رایگەیاند، تاوەكو ئێستا سیستمی پەیرۆڵ بۆ ئامادەكردنی لیستی مووچەی مانگی یەك كارا نەكراوە و لە كۆتایی ئەم هەفتەیەدا، كارادەكرێت.

وتیشی، لە سنووری سلێمانی، نزیكەی 150 هەزار خانەنشینی شارستانی و سەربازی هەیە و هەموویان دەخرێنە نێو سیستمی پەیرۆڵەوە.

سەرچاوەیەكیش لە وەزارەتی دارایی و ئابوریی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، پاش تۆماركردنی ناوەكان لە سیستمی پەیرۆڵ، هەفتەیەكی دەوێت تا وردبینییان بۆ دەكرێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە