کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

بافڵ جەلال تاڵەبانی: دەمانەوێت بەیەك كاندیدی سەرۆك كۆمار بچینە بەغداد

.

08:00 PM - 17/01/2026

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ڕایگەیاند، دەمانەوێت بەیەک كاندید بچینە بەغداد. وتیشی،  پارتی دەزانێت گۆڕانکاری پێویستە.

لەبارەی پرۆسەی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری عێراق، بافڵ جەلال تاڵەبانی، وتی، دەمانەوێت لەگەڵ پارتی لەسەر چەندین شت ڕێکبکەون و حەزیش دەکەن بەیەک كاندید بچن بۆ بەغداد، وتیشی، بەڵام ئەگەر بە دوو كاندید بچن، ئەوە لە ئەنجوومەنی نوێنەران پرسەکە یەکلادەکرێتەوە.
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان جەختی لەوەشکردەوە، کە بەردەوامدەبن لە گفتوگۆکردن لەگەڵ سەرجەم لایەنەکان.
بافڵ جەلال تاڵەبانی باسی ئەوەشیکرد، "پشتیوان بەخودا پارتی دیموکراتی کوردستانیش دەزانێت کە گۆڕانکاری پێویستە و دەمانەوێت لەگەڵ پارتیش ڕێکبکەوین و حکومەتێکی جیاواز دروست بکەن".

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە