.
03:59 PM - 17/01/2026
مەزهەر محەمەد ساڵح، راوێژكاری دارایی سەرۆك وەزیرانی عیراق رایگەیاند، ڕێژەیەكی نزمی هەڵاوسان لە عیراق تۆماركراوەو لە كۆتایی ساڵی 2025دا گەیشتووەتە نزیكەی سەدا یەك پۆینت پێنج، كە ئەمەش كەمترین ڕێژەیە لەسەر ئاستی وڵاتانی عەرەبی.
مەزهەر محەمەد ساڵح ڕاشیگەیاند، ئابووری عیراق قۆناغێكی بەرچاوی سەقامگیری نەختینەیی بەخۆیەوە دەبینێت، بەپێی خەمڵاندنەكانی سندوقی نەختی نێودەوڵەتیو لە كۆتایی ساڵی 2025دا رێژەی هەڵاوسان كەمبووەتەوە بۆ نزیكەی سەدا یەك پۆینت پێنج، ئەمەش یەكێكە لە نزمترین رێژەكان لەسەر ئاستی وڵاتانی عەرەبی.
وتیشی، ئەم دەستكەوتە دەگەڕێتەوە بۆ سیاسەتی نەختینەیی كە سەركەوتوو بووە لە پاراستنی سەقامگیری نرخەكان و نرخی گۆڕینەوەی دراوو پاراستنی هێزی كڕینی دینار، ئەمەش متمانەی بە دراوی نیشتمانی بەهێزتر كردووە و ژینگەیەكی لەبارتری بۆ وەبەرهێنان رەخساندووە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە