کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

پرسەنامەی قوباد تاڵەبانی بۆ كۆچی دوایی نووسەر و روناكبیر خەڵات عومەر

.

12:06 PM - 17/01/2026

بەڕێزان خانەوادەی کۆچکردوو خەڵات عومەر 

زۆر بەداخەوە هەواڵى کۆچی دوایی (خەڵات عومەر)م بیست. 
کۆچکردوو نوسەر و توێژەرێکی بەئەزموون و رۆژنامەنوسێکی رۆشنفکر و بەئەمەکی کوردستان بوو، کۆچکردنی جێگەی داخی هەمووانە. 
بۆ ئەم کۆچە، هاوبەشی خەمی خانەوادە و خاتوو گەزیزە عومەر و هونەرمەندان و ئازیزانی کۆچکردووم و پرسەو سەرەخۆشیان لێ ئەکەم. 
خوای گەورە لەکۆچکردوو خۆش بێت و جێگەی بەهەشت بێت، سەبورى و دڵنەواییش بەهەموو لایەک ببەخشێت.

انا لله وانا اليه راجعون

قوباد تاڵەبانی
جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە