کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

هەسەدە: هیچ سەربازێكی بیانی لە ریزەكانماندا نییە

.

11:35 AM - 17/01/2026

هێزەكانی سوریای دیموكرات (هەسەدە) سەرجەم تۆمەتەكانی حكومەتی دیمەشق لەبارەی بەكارهێنانی درۆنی ئێرانی و هەبوونی چەكداری بیانی رەتدەكاتەوە و دیمەشقیش بە بەكارهێنانی هەزاران چەكداری  بیانی تۆمەتبار دەكات.


هێزەكانی سوریای دیموكرات لە راگەیەندراوێكدا ئاشكرایكردووە، دەسەڵاتدارانی دیمەشق بە مەبەست هەڵمەتێكی زانیاریی هەڵەی لە دژیان دەستپێكردووە، هەروەك بەكارهێنانی هەر جۆرە فڕۆكەیەكی بێفڕۆكەوانی ئێرانی لە شەڕەكاندا رەتدەكەنەوە‌و  تەئكید دەكەنەوە ئەم بانگەشانە تەنیا بۆ مەبەستی چەواشەكردنی رای گشتی بڵاو دەكرێنەوە.


سەبارەت بە شوناسی چەكدارەكانیان، هەسەدە ئاشكرای كردووە، سەرجەم شەڕڤانەكانیان لە كوڕ و كچی ناوخۆی گەلی سوریا پێكهاتوون.

هێزەكانیان نوێنەرایەتی هەموو پێكهاتە هەمەچەشنەكانی سوریا دەكەن‌و هیچ كەسێكی دەرەوەی سنوورەكان یان سەربازی بیانی لە ناو ڕیزەكانیاندا بوونی نییە.

بەپێچەوانەوە بەڵگەكان دەریدەخەن كە هەزاران چەكداری بیانی لە نێو هێزەكانی سەر بە دیمەشقدا هەن، ئەو چەكدارانەش لە نەتەوە جیاوازەكانی وەك ئۆزبەكی و چیچانی پێكهاتوون و ئێستا بۆ بەرژەوەندی دیمەشق لە ناو خاكی سوریا شەڕ دەكەن.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە