.
06:03 PM - 17/01/2026
دۆخی ئێستای ڕۆژئاوای کوردستانو ناوچەكانی باكوری ڕۆژهەڵاتی سوریا خراپ و ئاڵۆزە، هێزەكانی سوریای دیموكراتو سوپای سوریا یەكتر تۆمەتبار دەكەن بە پابەند نەبوون بەڕێككەویتنەكانەوە.
ڕۆژی هەینی رێككەوتن لە دێر حافرو مەسكەنە کرا و وەفدێكی هاوپەیمانان سەردانی مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی هەسەدەیان کرد، ڕێککەوتن هەسەدە لە ناوچەکانی دێر حافر و مەسکەنە و دەوروبەریان بکشێتەوە کە چەند ڕۆژێکە گرژی و ئاڵۆزییان تێدایە و سوپای عەرەبیی سووریا گەمارۆی دابوو.
شەوی ڕابردوو مەزڵووم عەبدی خۆی ڕێککەوتنەکەی ڕاگەیاند و وتی، هێزەکانمان بۆ ڕۆژهەڵاتی ڕووباری فورات، واتا ئەمبەری فورات دەکشێنینەوە لە ماوەی 48 سەعاتدا.
بەڵام بەوتەی هەسەدە، ئەمِرۆ لەكاتی كشانیەوەی هێزەكانی هەسەدا لە دێر حافر، گروپە چەكدارەكانی سەر بەسوپای عەرەبی سوری پابەند نەبون بەرێككەوتنەكەو هێرشیانكردە سەر هێزەكانی هەسەدە.
دوای چونە ناو هەرو شارۆچكەی دێر حافرو مەسكەنە، سوپای عەرەبیی سوری لەئێوارەی ئەمروە پێشڕەوی کردووە بەرەو شارۆچکەی تەبقا کە ئەویش دەکەوێتە ڕۆژئاوای فورات، بەڵام لەناو ڕێککەوتنەکە نەبوو، بۆیە شەڕ ڕووی دا.
هێزەكانی سوریای دیموكرات بەرگرییەكی توند دەكەنو ڕێگە بە پێشرەوی گروپە چەكدارەكانی سەر بە دیمەشق نادەن.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە