.
11:32 AM - 17/01/2026
دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا ڕایگەیاند، بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی هێرشی سەربازیی پلان بۆ داڕێژراوی داوە بۆ سەر ئێران، بڕیارەكەش دەستپێشخەری شەخسی خۆی بووە، نەك لە ئەنجامی فشاری لایەنەكانی تر .
لە وەڵامی پرسیارێكدا ئایا لێپرسراوانی وڵاتانی تر رازییان كردوە هێرشنەكاتە سەر ئێران، دۆناڵد ترەمپ رایگەیاند،كەس رازی نەكردم، خۆم بڕیارمدا، ئەوان لە سێدارەدانەكانیان هەڵوەشاندەوە ،ئەوەش كاریگەرییەكی زۆری هەبوو.ئاماژەی بەوەشكرد، تاران لەسێدارەدانی زیاتر لە 800 كەسی راگرتبو كە بڕیاربو رۆژی پێنجشەممە بەڕێوەبچێت.
ئەو لێدوانەی ترەمپ لە كاتێكدایە، رۆژنامەی نیویۆرك تایمز بە پشت بەستن بە لێپرسراوانی باڵای ئەمریكا ئاشكرای كردووە ،بنیامین ناتانیاهۆ سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل لە پەیوەندییەكی تەلەفۆنیدا داوای لە ترەمپ كردوە هەر پلانێكی ئەگەری بۆ هێرشی سەربازی ئەمریكا بۆ سەر ئێران دوابخات.لە راپۆرتەكەدا ڕونیشكراوەتەوە، ئەو پەیوەندییە لە هەمان رۆژدا بوە كە ترەمپ رایگەیاندوە، زانیاریی لە سەرچاوە زۆر گرنگەكانی تاران پێگەیشتوە كە ئاماژەیە بۆ ئەوەی دەسەڵاتدارانی ئێران كوشتنی خۆپیشاندەرانیان راگرتوە و بەردەوام نەبون لە لەسێدارەدانەكان
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە