دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا دەڵێت، هەركاتێك خۆم بمەوێت جەنگی ئێران كۆتایی دێت .
دۆناڵد ترەمپ لە هاوینەهەواری مارالاگۆوە پەیامێكی بۆ سەربازانی وڵاتەكەی نارد و وتی، ئێوە لەو ئەركەتان بەردەوام دەبن و سەركەوتن لەبەردەستماندایە. بە راشكاوی بیڵێم، هەر كاتێك خۆم بمەوێت جەنگەكە كۆتایی دێت.ترەمپ ئاماژەی بەوەشكرد ، هەوڵدەدەن نەرم بن و هەموو دەرفەتێك دەدەنە تاران بۆ ئەوەی رێككەوتن بكات و ژیانی خەڵك بپارێزێت، بەڵام گومانی هەیە لەوەی ئێرانییەكان ئەو دەرفەتە بقۆزنەوە .سەرۆكی ئەمریكا چەند زانیارییەكی نوێی سەبارەت بە دۆخی مەیدانی ئاشكرا كرد و رایگەیاند، وەك دەزانن ئێستا ناتۆش لەگەڵ ئێمە بەشدارە، ئەوان لە راستیدا لە چەندین بەشی جیاوازی ئێراندان و زۆر نایاب بوون.
تەئكیدی لەوە شكردەوە كە هێزەكانیان بەهێزتر دەبن و كەشتییەكی فڕۆكەهەڵگری تریان رەوانەی ناوچەكە كردووە. ترەمپ هەڕەشەی لێدانی چیای قوڵنگی كرد و وتی، دەتوانین ئەوەیان پێبڵێین چونكە هیچیان پێناكرێت، بەڵام تا ئێستا هیچ چالاكییەكی راستەقینەمان لەوێ نەبینیوە.
ترەمپ جارێكی تر گرنگیی پێدانی زانیاریی هەواڵگری لەلایەن روسیا و چینەوە بە ئێران كەمكردەوە و رایگەیاند، تێوەگلانی راستەقینە لای ئەو بە واتای شەڕكردن دێت نەك پێدانی كەمێك زانیاری، تەئكیدیشی كردەوە لەوەی،مۆسكۆ و پەكین دەیانەوێت ململانێكانی ئێران كۆتایی پێبێت.