بڕیارە ڕۆژی یەكشەممەی داهاتوو لە هەولێر دەست بە دابەشكردنی پارەی گەنمی جووتیاران بۆ ساڵی 2026 بكرێت.
سایلۆی هەولێر لە پەیامێكدا جووتیارانی سنووری پارێزگاكە ئاگاداردەكاتەوە، رۆژی یەكشەممە 29ی تشرینی دووەمی 2026، دابەشكردنی چەكی پارەی جووتیارانی ساڵی 2026 دەستپێدەكات و بە پێی ژمارەی زنجیرەكەیان پارەكان لە بانكی تی بی ئای وەردەگیرێت. ئەو جووتیارانەی لە سایلۆی قوشەتەپە گەنمیان بە بازاڕ كردووە لە سایلۆی قوشتەپە چەكی پارە وەردەگرنەوە و پێویستە بریكارنامەكان 2026 بێت.بەپێی ئاگاداركردنەوەكە،ئەو كەسەی چەكی بەناوەوەیە دەبێت خۆی ئامادەبێت، یا بریكارنامەی پەسەنكراوی ئەمساڵ بێت.
وەزارەتی بازرگانیی عیراق گوژمەی دووەمی شایستە داراییەكانی جووتیارانی خەرج كردووە.پشكی هەرێمی كوردستان 63 ملیار و 402 ملیۆن دینار بووە، كە پارەی گەنمی تەسلیمكراوی وەرزی ساڵی 2026 بووە.لەو بڕەش شایستەی دارایی جووتیارانی پارێزگای سلێمانی 22 ملیار و 605 ملیۆن دینار و پارێزگای هەولێر 20 ملیار و 921 ملیۆن دینارە.
جووتیارانی هەرێمی كوردستان، بۆ ساڵی 2026 بڕی زیاتر لە 390 هەزار تۆن گەنمیان تەسلیمی بەغداد كردووە، كە 292 هەزار تۆنی لە چوارچێوەی پلان و هەر تۆنێك بە 700 هەزار دینار و 108 هەزار تۆن لە دەرەوەی پلان، بۆ هەر تۆنێك 500 هەزار دینار تەرخانكراوە.