وەزارەتی دارایی عیراق: بودجەی ساڵی 2027 تەواوكرا

عیراق 08:43 PM - 2026/11/26

وەزارەتی دارایی عیراق تەواوكردنی بودجەی ساڵی 2027 ی ڕاگەیاند، دەشڵێت، 500 هەزار گرێبەست دەكرێن بە هەمیشەیی و 120 هەزار كەس دادەمەزرێن.

وەزارەتی دارایی عیراق، تەواوبوونی پڕۆژەیاسای بودجەی ساڵی 2027ـی راگەیاند و ئەوەشی خستووەتەڕوو، داهاتە نانەوتییەكان لە بودجەدا بۆ 18٪ بەرزبوونەتەوە.

لە ڕاگەیەندراوەكەیدا وەزارەتی دارایی عیراق ئاماژەی بەوەشكردووە، بڕگەكانی بودجە لە بارودۆخێكی ئاساییدا نەنووسراونەتەوە، بەڵكو لە سایەی جەنگ و داخستنی گەرووی هورمزو پاشەكشەی هەناردەكردنی نەوتدا ئامادەكراون.
داهاتە نانەوتییەكان لە بودجەدا بۆ 18٪ بەرزبوونەتەوە.

بە وتەی وەزارەتی دارایی عیراق، زیاتر لە 500 هەزار كەس لە گرێبەست و كرێكارانی رۆژانە كراونەتە سەر راژەی هەمیشەیی، بودجە زیاتر لە 120 هەزار پلەی وەزیفی لەخۆدەگرێت و پێنج تریلیۆن دینار بۆ پارێزگاكان تەرخانكراوە، لەگەڵ تەرخانكردنی یەك تریلیۆن دینار بۆ سندوقی نەوەكان.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو