لە ڕۆژی جیهانی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان پانێڵی “سەربەخۆیی دارایی و كاریگەری لەسەر توندوتیژی ژنان' لە شاری كەلار بەڕێوەچوو.
عەلی جەمال قەدوری، بەڕێوەبەری بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژ بە ژنان لە گەرمیان لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، ئاماری سكاڵاكردن زیادی كردووە ئەمەش بەمانای هوشیاری زیاتر دێت لەلایەن هاووڵاتیانەوە بەرامبەر بە یاسا.
وتیشی، ئەمساڵ لە سنووری گەرمیان هەزار و 32 سكاڵا و كەیسی توندوتیژی خێزانی تۆماركراوە لەو ژمارەیە 46 ٪ی سكاڵاكاران پیاو بوون.
لەلایەكی ترەوە سەحەر یاوەر، لێپرسراوی بەشی ژنانی مەڵبەندی گەرمیانی یەكێتیی نیشتمانی كوردستان، بە گەلی كوردستانی ڕاگەیاند، لە سنووری گەرمیان هەزار و 300 ژن و كچی خاوەنكار هەن