بنەماڵەی سەربەرزی کۆچکردوو خاتوو لیلۆز مام وسو کاوانی
بە داخ و خەمێکی قوڵەوە هەواڵی کۆچی دوایی خاتوو (لیلۆز )کچی مام وسو کاوانی ـم پێگەیشت .
بۆ ئەم خەمە پرسە و هاوخەمی خۆم ئاڕاستەی ئێوە و بنەماڵە تێکۆشەرەکەتان دەکەم ، وەک بەشێک لە خەبات و قوربانیدانی گەلەکەمان ، لە دڵەوە هاوبەشی خەم و ماتەم تانم .
داواکارم لە خوای باڵا دەست رۆحی کۆچکردوو بۆ هەمیشە شاد بێت سەبوری و ئارامی زیاتریش ببەخشێت بە هەمووان
انا للە وانا الیە راجعون
قوباد تاڵەبانی
لێپرسراوی مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال