قوباد تاڵەبانی لەگەڵ بەرپرسی نووسینگەی رێکخراوی یۆنێسکۆ لە عیراق کۆبووەوە

کوردستان 05:13 PM - 2026/11/26

لەگەڵ بەڕێز ئەلێکساندرۆس ماکاریگاکیس، بەرپرسی نووسینگەی رێکخراوی یۆنێسکۆ لە عیراق گفتوگۆیەکی باش و بەرهەمدارمان کرد لەبارەی چۆنییەتی کاری هاوبەش بۆ گرنگیدانی زیاتر بە بواری کولتووری شاری سلێمانی وەک پایتەختی رۆشنبیریی کوردستان.
بە تایبەتیش قسەمان کرد لەبارەی نۆژەنکردنەوە و پەرەپێدانی مۆزەخانەی سلێمانی و هەروەها نۆژەنکردنەوەی بەشێک لە خانووە کۆن و دێرینەکانی سلێمانی کە وەک نموونەی بیناسازیی کوردی بەشێکی گرنگن لە سامان و میراتی کولتووری شاری سلێمانی و  هەموو کوردستان.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو