داهاتی نانەوتی مانگی 11 ی سلێمانی و هەڵەبجە زیاتر لە 54 ملیار دینار بووە

کوردستان 10:56 AM - 2026/11/27

   
داهاتی نانەوتی  مانگی 11ی پارێزگاكانی سلێمانی و هەڵەبجە ، بڕی 54ملیار و 439ملیۆن دینار بووە.
سایتی شەفافیەت بۆ چاودێری و رێكخستنی داهاتە نانەوتییەكانی سلێمانی و هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی راپەڕین و گەرمیان ،داهاتی مانگی 11ی راگەیاندووە بەشێوەیەك، بڕی  54ملیار و 439 ملیۆن و 774 هەزار و 323 دینار بووە،بەپێی بڵاوكراوەكانی ماڵپەڕەكە ئەم بڕە بەراورد بە مانگی10  كە 69 ملیار و 428 ملیۆن دینار بووە  ، 14 ملیار دینار كەمیكردووە.
 رۆژی 15-12-2022 دوای 30 ساڵ، حكومەتی هەرێمی كوردستان لەسەر دەستی قوباد تاڵەبانی بوو بەخاوەنی پڕۆژەی شەفافییەت لە داهات و خەرجی.ئێستا رۆژانە دەتوانیت سەرجەم داهاتە نانەوتییەكانی پارێزگاكانی سلێمانی و هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان و راپەڕین لەسایتی شەفافییەتەوە بزانیت.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو