زانكۆی كۆیە 21هەمین خولی دەرچووانی خۆی بۆ ساڵی خوێندنی 2025–2026، بە بەشداری 749 خوێندكار لە 27 فاكەڵتی، ئەنجامدا.
خوێندكارانی دەرچوو بە دروشم و شێوازی جیاواز، خۆشی و شادیی ڕۆژی دەرچوونیان دەربڕی، لە هەمان كاتدا بەشێكیان وێنەی بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانیان لەسەر كڵاوەكانیان نەخشاندبوو.
ئەم كارە وەك نیشانەیەك لە وەفاداری و سوپاسگوزاری بۆ سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی بوو، كە ساڵی ڕابردوو بە فریای خوێندكارانی زانكۆ و پەیمانگاكانی هەرێمی كوردستان، بە تایبەتی زانكۆی كۆیە، كەوت و هەوڵی بۆ دابینكردنی داواكاری و پێداویستییەكانیان دا.