جەنگ نرخی خواردنە سەرەكییەكانی بەرزكردووەتەوە

کوردستان 03:04 PM - 2026/04/04

بەهۆی ئەم جەنگەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستی گرتووەتەوە، نرخی خواردنە سەرەكییەكان بەڕێژەیەكی بەرچاو بەرزبوونەتەوە ، ئەمەش بووەتە جێگەی نیگەرانی لای هاووڵاتیان و كاسبكاران ، بۆ ئەو مەبەستەش هاوكارمان كاروان نازم  لێدوانی لە كاسبكارانی شاری كۆیە وەرگرتووە و دەڵێن ، بەشێك لەخواردنە سەرەكییەكان وەك سەوزە و میوە و خواردنە وشكەكان وەك برنج و فاسۆلیا بەشێوەیەكی بەرچاو بەرزبوونەتەوە بۆ نمونە یەك فەردە برنجی 30 كیلۆگرامی هەشت تا 10 هەزاری هاتۆتە سەر و لە بازارەكانی سەوزەو میوەش ،تەماتە كە خواردنێكی رۆژانەی هاوڵاتیان نرخەكەی بۆتە 1500 دینار.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو