وۆڵ ستریت جۆرناڵ: ترەمپ دەیەوێت ستراتیژی وڵاتەكەی بەرامبەر تاران بگۆڕێت

عیراق 01:16 PM - 2026/03/31

سەبارەت بە بەردەوامی جەنگی ئەمریكا لەگەڵ ئێران رۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵی ئەمریكی ئاشكرایكرد،دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا گەیشتۆتە ئەو بڕوایە و دەیەوێت ستراتیژی وڵاتەكەی لەبەرامبەر تاراندا بگۆڕێت و هەڵمەتە سەربازییەكانی بۆسەر ئێران رابگرێت.

دەشڵێت، ترەمپ پێی وایە هەوڵدان بۆكردنەوەی گەرووی هورمز لەرێگەی زەبری سەربازییەوە جەنگەكە زۆر درێژ دەكاتەوە و لەو ماوەیەی كە بۆی دیاریكراوە كە چوار بۆشەش هەفتەیە زۆر زیاتر دەخایەنێت.

رۆژنامەكە ووتیشی، دۆناڵد ترەمپ دەیەوێت،تەئكید لەسەر ئامانجە سەرەكییەكان كە بریتین لە لاوازكردنی هێزی دەریایی و مووشەكی ئێرانی بكاتەوە لەگەڵ كەمكردمنەوە ئاستی گرژییەكان و دروستكردنی فشاری دیپلۆماسی بۆ گەڕانەوەی ئازادیی بازرگانی.

هەر بەپێی زانیارییەكانی رۆژنامەكە كە لە زاری بەرپرسانی ئیدارەی واشنتنەوە گواستوویەتییەوە، ئەگەر هەوڵە دیپلۆماسییەكان بۆ كردنەوەی گەرووەكە سەركەوتوو نەبوو، ئەوا واشنتن فشار دەخاتە سەر هاوپەیمانەكانی لە ئەوروپا و وڵاتانی كەنداو تاوەكو خۆیان ئەركی كردنەوەی گەرووی هورمز بگرنە ئەستۆ و ئەمریكا راستەوخۆ ئەو كارە نەكات.
كاریگەرییە ئابوورییەكانی داخرانی گەرووی هورمز
بەردەوامیی داخرانی گەرووی هورمز بووەتە هۆی شڵەژانی بازاڕی وزە و بەرزبوونەوەی نرخی غاز و سووتەمەنی لە جیهاندا، هاوكات زۆرێك لەو پیشەسازییانەی كە پشت بە ماددەی هێلیۆم دەبەستن بۆ دروستكردنی چیپی كۆمپیوتەر، رووبەڕووی كەمیی توندی ماددە خاوەكان بوونەتەوە و پرۆسەی بەرهەمهێنان پەكیكەوتووە بۆ ئەم مەبەستە كۆشكی سپی تەئكید لەوەدەكاتەوە كە ئامانجیان ئەوەیەباری ئاسایی بۆ گەروەكە بگێڕنەوە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو