بارەگاكانی حەشدی شەعبی لە بابل و ئەنبار بۆردوومان كران

عیراق 11:21 AM - 2026/03/31

لە32هەمین رۆژی جەنگی ئەمریكا-ئیسرائیل لەگەڵ ئێران، بۆردوومانكردنی ناوچە جیاوازەكانی عیراق بەردەوامە و چەند شوێنێك لەلایەن فڕۆكەی جەنگییەكانەوە بۆردوومان كران.

سەرچاوەكان بڵاویكردەوە، فڕۆكە جەنگییەكان بۆردوومانی ناحیەی جورف سەخر لە باكووری پارێزگای بابل و ناوچەیەكیتریان لە رۆژهەڵاتی پارێزگای ئەنبار كردووە.

دواتر، دەستەی حەشدی شەعبی لە راگەیەندراوێكدا رایگەیاند، بەرەبەیانی ئەمڕۆ، بارەگاكانیان لە دوو ناوچەی پارێزگاكانی بابل و ئەنبار كراونەتە ئامانج، حەشدی شەعبی دەڵێت، بارەگای لیوای 45ی هێزەكانیان لە "جرف نەسر" واتا جرف سەخر بە سێ هێرشی ئاسمانی و لیوای 31 لە ناوچەی گەرمەی رۆژهەڵاتی ئەنبار بۆردوومان كراون.

حەشدی شەعبی ئەمریكا و ئیسرائیل بە ئەنجامدانی هێرشەكان تۆمەتبار دەكات. دەشڵێت، بۆردوومانەكان هیچ زیانێكی گیانییان نەبووە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو