جارێكی تر لەسنوری هەولێر کارەسات روویدا

کوردستان 10:56 AM - 2026/03/31

شەوی رابردوو جارێكی تر لە ناحیەی  كەورگۆسكی  قەزای خەباتی سەر بەپارێزگای هەولێر بە هۆی كێشەیەكی كۆمەڵایەتییەوە قەتڵ وعام روویداو بەوهۆیەوە  شەش كەس كوژران و  سێ كەسی تریش برینداربوون،  لەسەر ئەم شەڕە،بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر دەڵێت، رووداوەكە لەنێوان بنەماڵەیەكدا بووە كە خاڵ و خوشكەزای یەكتربوون و شەش كەس بەناوەكانی  مەجید عەبدوڵا و هاوار مەجید  ئەمە كوڕو باوكن لەگەڵ  كەسێك بەناوی مەلاحەسەن و محەمەد عەبدوڵا و ئەحمەد شاباز و سەبوور شاباز كوژراون ئەحمە شاباز و سەبوورشابازیش برای یەكترن، هەروەها لەئەنجامی رووداوەكە سێ كەسی تریش برینداربوون كەبرینی بەشێكیان سەختە.

پۆلیسی هەولێر ئەوەشی خستۆتەڕوو دوای رووداوەكە: دەستبەجێ تیمەكانیان  گەشتوونەتە شوێنی رووداوەكەو دەستیانكردووە بەلێكۆڵینەوە لە رووداوەكە بۆ ئەوەی رێككاری یاسایی لەبەرامبەردا بگرنە بەر.
 قەزای خەبات و هەندێك لەو شوێنانەی سنووری هەولێر ساڵ نیە جارێك و دووجار  روودا و كارەساتی  لە م جۆرەی تێدا ڕوونەداتو بەو شێوەیە خوێن نە ڕێژرێت.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو