كارۆلین لیڤیت، وتەبێژی كۆشكی سپی رایگەیاند، ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا پێداگری دەكات لەسەرئەوەی كەشەڕی ئەمریكا لەگەڵ ئێران لەماوەی دووهەفتەی تردا كۆتایی پێبهێنێت.
وتیشی، دۆنالد ترەمپی سەرۆكی ئەمریكا چوار بۆشەش هەفتەی دیاریكردووە و كە بەهێڵی كاتی ناودەبرێت.
وتەبێژەكەی كۆشكی سپی، سەبارەت بە ئامانجگرتنی ژێرخانی مەدەنی ئێران و ئەنجامدانی تاوانی جەنگ لەلایەن ئەمریكاوە دەڵێت، هێزە چەكدارەكانی ئەمریكا لەچوارچێوەی یاسادا مامەڵە دەكەن، لەگەڵ ئەوەشدا، هۆشداری بەئێران دا كەسوپای ئەمریكا توانایان زۆر لەوە گەورەتر و زیاترە و سەرۆكی ئەمریكا لە بەكارهێنانیان بۆ پێكانی ئامانجەكان لێیان ناترسێت.