پرسەنامەی مەكتەبی سیاسی ی.ن.ك بۆ كۆچی دوایی دكتۆر تاڵب موراد

کوردستان 09:47 AM - 2026/03/31

بەڕێزان کەسوکار و خانەوادەی دکتۆر تاڵب موراد 

بۆ کۆچی دوایی دکتۆر تاڵب موراد برای سەرکردەی کۆچکردوو عادل موراد و ڕاوێژکاری سەرۆکی حکومەتی هەرێم بۆ پرسی ئاسایشی خۆراک لە کابینەی پێنجەمدا، لەناخی دڵەوە پرسە و ماتەمی خۆمان ئاڕاستەی خانەوادە تێکۆشەرەکەتان دەکەین. 

لەیەزدانی مەزن داواکارین کۆچکردوو بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و ئارامی بە گشت لایەک ببەخشێت. 

انا للە وانا الیە راجعون 

مەکتەبی سیاسی 
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو