جەنگی ئەمریكا-ئیسرائیل لەگەڵ ئێران كاریگەری راستەوخۆی لە سەر ئابووریی عیراق داناوە، لەبەر ئەمەش ناوبەناو یان لە ناكاو، هاووڵاتییان پەنادەبەنە بەر كڕینی پێداویستی و خۆراك، بەوتەی خۆیان ئەو كارەیان لە ترسی بەرزبوونەوەی نرخ یان نەمانی پێداویستییەكانە، بازرگانی هەرێم دڵنیای دەدات لەوەی، دەروازە سنوورییەكان بەڕووی جووڵەی بازرگانی كراوەن و بەشی شەش مانگ خۆراك لە كۆگاكاندا هەیە.
نەوزاد شێخ كامیل بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی هەرێمی كوردستان دەڵێت، هاووڵاتیان ئاگادار دەكەنەوە كە كۆگاكانی هەرێمی كوردستان خۆراكی پێویستیان تێدایە و بەشی شەش مانگی داهاتوو دەكات، دەشڵێت، سەرجەم دەروازە سنوورییەكان بۆ جووڵەی بازرگانی كراوەن و ئێستا پڕۆسەی هاوردەكردنی خۆراك و هاتوچۆی بازرگانیی بە شێوەیەكی ئاسایی بەردەوامە.