بەهۆی ئاڵۆزی دۆخی ناوچەكە و مەترسییەكان، دەستپێكردنی پرۆسەی خوێندنی ئۆنلاین لە هەرێمی كوردستان چووەتە بواری جێبەجێكردنەوە و هەموو ئامادەكارییەكیش كراوە تاوەكو پرۆسەكە بە باشی بەڕێوەبچێت.
بەهۆی ئەوەی خوێندن لەناو خوێندگەكان راگیراوە، خاوەن فرۆشگاكانی ناو خوێندنگەكان كێشە و گرفتیان هەیە، ئەوان بەوتەی خۆیان بەهۆی بە ئۆنلاین كردنی خوێندن زیانی زۆریان بەردەكەوێت و داواكارن قەرەبوو بكرێنەوە.