فولكەی نێوان هەردوو گەڕەكی قولەڕەیسی و سەرچنار كە بە فولكەی ئوتێل داوا ناسراوە لە شاری سلێمانی ڕۆژانە بەردەوام فشار و قەرەباڵغیەكی زۆری هاتووچۆی لەسەرە و زۆرجار بە هۆی لۆدی زۆرەوە ڕووداوی هاتووچۆی تێدا روودەدات، لای خۆشیانەوە هاووڵاتیان داوای چارەسەری ئەو دۆخە دەكەن و شارەوانی سلێمانیش بۆ ئەو مەبەستە هەنگاوی جدی ناوە .