وەزارەتی خوێندنی باڵا داوای دابینكردنی ئۆفەری تایبەتی ئینتەرنێت بۆ خوێندكاران و مامۆستایان دەكات

کوردستان 11:11 AM - 2026/03/31

بە هۆی ئەوەی پرۆسەی خوێندن لە هەرێمی كوردستان بووەتە ئۆنلاین، وەزارەتی خوێندنی باڵا داوا دەكات كۆمپانیاكانی گەیاندن و ئینتەرنێت هاوكار بن بۆ دابینكردنی ئۆفەری تایبەتی ئینتەرنێت بۆ  خوێندكاران و مامۆستایان.

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە هەوڵەكانی بۆ سوككردنی باری سەرشانی خوێندكاران و كارئاسانی بۆ ئەركەكانیان بەردەوامە، لەو چوارچێوەیەدا، د.
ئارام محەمەد قادر وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لە نووسراوێكدا داوا لە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن دەكات، كۆمپانیاكانی گەیاندن و ئینتەرنێت ئاگادار بكرێنەوە بۆ هاوكاری كردنی وەزارەتی خوێندنی باڵا، ئەویش بە دابینكردنی ئۆفەری تایبەتی ئینتەرنێت بۆ خوێندكاران و مامۆستایان.

لە نووسراوەكەدا داواشكراوە ئەو ئۆفەرە تایبەتەی ئینتەرنێت بۆ خوێندكاران و مامۆستایان نرخ و كوالێتیەكەی گونجاو بێت بۆ پرۆسەی خوێندن.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو