لەعیراق بەرهەمهێنانی غاز بەشێوەیەكی بەرچاو دابەزینی بەخۆوە بینیووە

عیراق 02:04 PM - 2026/03/31

دوای ئەوەی بەهۆی جەنگ و كاریگەرییەكانیەوە دەرهێنانی نەوتی خاو لە عیراق بەشێویەكی بەرچاو دابەزیووە، بەوهۆیەوە بەرهەمهێنانی غاز بەڕێژەیەكی بەرچاو كەمبووەتەوە لەوبارەیەوە
ماجید شەواف، جێگری بەڕێوەبەری كۆمپانیای غازی باشوور ڕایگەیاند، بەرهەمهێنانی نەوتی خام لە 4 ملیۆن بەرمیلی ڕۆژانەوە بۆ 1 ملیۆن و 500 هەزار بەرمیل كەمبووەتەوە. ئەم دابەزینە كاریگەری ڕاستەوخۆی هەبووە لەسەر كەرتی غاز، بەجۆرێك پێشتر 1000 مەترسێجا مقەمەق غاز بەرهەمدەهێنرا، بەڵام ئێستا تەنیا 450 مەترسێجا بەرهەمدێت.

دەشڵێت، هۆكاری سەرەكی كەمبوونەوەكە پەیوەستە بە سروشتی دەرهێنانی غازەكەوە ،چونكە ئەو جۆرە غازە لە كاتی دەرهێنانی نەوتی خامدا بەدەستدەهێندرێت، هەر بۆیە لەگەڵ هەر كەمبوونەوەیەك لە ئاستی بەرهەمی نەوت، بڕی غازی بەرهەمهێنراویش بە هەمان شێوە كەمدەبێتەوە.

ماجید شەواف،ووتیشی، ئەو بڕە غازەی ئێستا بەردەستە لە ئاست پێویستدا نییە، بەتایبەت لەگەڵ نزیكبوونەوەی وەرزی هاوین وە وەك چارەسەرێكی جێگرەوە و كاتی بۆ بەردەوامیدان بە بەرهەمهێنانی كارەبا، ژمارەیەك وێستگەی كارەبا سیستەمی كاركردنیان لە غازەوە گۆڕیوە بۆ سووتەمەنی دیزل.

ئە لێپرسراوەی كەرتی غاز هۆشداریداو رایگەیاند،سەقامگیری بەرهەمهێنانی غاز و دابینكردنی سووتەمەنی پێویست بۆ وێستگەكانی كارەبا، پەیوەستكراوە بە گەڕانەوەی ئاستی بەرهەمهێنان و هەناردەكردنی نەوت بۆ دۆخی ئاسایی خۆی وە تەنها بە ئاساییبوونەوەی كەرتی نەوت گرەنتی دووركەوتنەوە لە هەر كورتهێنانێكی سووتەمەنی دەكرێت.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو