چیتر هاتووچۆی كەشتیەكان لە گەرووی هورمز بێبەرامبەر نیە

عیراق 02:27 PM - 2026/03/31

 چیتر هاتووچۆی كەشتییە بازرگانی و نەوتهەڵگرەكان لەگەرووی هورمز بێبەرامبەر نیە، پەرلەمانی ئێران بۆ ئەو مەبەستە رەشنووسی پرۆژە یاسایەك پەسەند دەكات،

بەوەش سەروەری ئێران بەسەر گەرووەكەدا بەشێوەیەكی كردەیی دەچەسپێت و ساڵانە داهاتێكی زۆر بۆ كۆماری ئیسلامی ئێران كۆدەكاتەوە، ئێران دەڵێت: ئێمە ئەركی ئاسایشی گەرووەكە و سەلامەتی گواستنەوەی كەشتیەكان دەگرینە ئەستۆ، لەبەرامبەردا پێویستە كەشتیەكان باج بدەن،

بەپێی زانیارییەكانیش ئێران بەشێوەیەكی كردەیی دەستی بەوەرگرتنی پارە لەكەشتیەكان كردووە و هەر كەشتیەك بڕی دوو ملیۆن دۆلاری لێوەردەگیرێت.

ئەگەر ئەم هەنگاوە بۆ ئێران بچێتە سەر، ئەوا دەبێتە دەستكەوتێكی گەورە و ئەویش لەئەنجامی هێرشەكانی ئەمریكا و ئیسرائیل بۆ سەر وڵاتەكە، كەبەو هۆیەوە ئێران توانی هەژموونی خۆی بەسەر گەرووی هورمزدا بچەسپێنێت.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو