وەزارەتی گەنجینەی ئەمریكا ، هەشت كۆمپانیا و نوسینگەی گۆڕینەوەی دراو و حەواڵە كە بنكەی سەرەكییان لە وڵاتی كەنەدا بووە، بەڵام بە شێوەیەكی نهێنی و ڕێكخراو كاریان بۆ ئێران كردووە، خستە لیستی سزاكانیەوە.
شێوازی كاركردنی ئەم كۆمپانیا كەنەدییانە بە جۆرێك بووە كە سیستەمی چاودێری دارایی جیهانییان چەواشە كردووە،ئەوان پارەی كاش یان حەواڵەی ریاڵی ئێرانییان لە بازرگانان و دامەزراوەكانی سەر بە حكومەتی ئێران و سوپای پاسداران وەردەگرت، پاشان لە ڕێگەی كڕینی دراوە دیجیتاڵییەكانی وەك بیتكۆینەوە، پارەكەیان گۆڕیوەتەوە بۆ دۆلاری ئەمریكی یان یۆرۆ بەم شێوەیە، ئێران توانیویەتی بەبێ بەكارهێنانی ناو و ناسنامەی راستەقینەی خۆی، پارە بۆ كڕینی كەرەستەی سەربازی، تەكنەلۆژیای ئەتۆمی، یان دابینكردنی بودجەی گرووپە بریكارەكانی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دابین بكات.
سكۆت بیسێنت، وەزیری گەنجینەی ئەمریكا ئاشكرایكردووە، ئەم تۆڕە داراییە تەنها خزمەتگوزاری ئاسایی پێشكەش نەكردووە،بەڵكو بەشێك بووە لە ستراتیژییەكی گەورەتری تاران بۆ دەربازبوون لە گەمارۆ نێودەوڵەتییەكان ،ئەمریكا لە ڕێگەی ئەم سزا نوێیانەوە، نەك تەنها دەستی بەسەر سەرجەم دارایی و موڵكەكانی ئەم هەشت كۆمپانیایەدا گرت لە ناوخۆی ئەمریكا، بەڵكو بە تەواوی ڕێگەی لێگرتن كە چیتر نە توانن دۆلاری ئەمریكی یان سیستەمی بانكی نێودەوڵەتی بەكاربهێنن
ئەم هەنگاوەی واشنتۆن پەیامێكی توند بوو بۆ حكومەتی كەنەدا، كە نابێت ڕێگە بدات خاكەكەی ببێتە شوێنێك بۆ سپیكردنەوەی پارە و تێپەڕاندنی سزاكانی سەر ئێران .