بەهۆی هاتنی شەپۆلێکی سەرما و بارانبارین
بۆ ناوچەکانی هەرێمی کوردستان، نرخی بەرمیلێک نەوتی سپیی ماڵان لە بازاڕەکاندا بە
شێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەوە و تەنها لە دوو رۆژدا نزیکەی 30 هەزار دینار چووەتە سەر
نرخەکەی.
بەپێی وتەی نەوتفرۆشان، نرخی یەک بەرمیل
نەوت کە هەفتەی رابردوو بەهۆی بڕیاری ناردنی نەوت لە بەغداوە دابەزی بوو، ئێستا
جارێکی دیکە بەرزبووەتەوە بۆ سەروو 320 هەزار دینار.
لە شاری سلێمانی و هەڵەبجە، نرخی بەرمیلێک نەوتی
بازرگانی تا دەگاتە دەستی هاووڵاتییان گەیشتووەتە 320 هەزار دینار، لە کاتێکدا
چوارشەممەی رابردوو نرخەکەی 290 هەزار دینار بووە.
لە شاری هەولێریش دۆخەکە هاوشێوەیە،
نرخی بەرمیلێک نەوت 310 هەزار دینارە و تا دەگاتە ماڵان تێچووەکەی دەبێتە 330 هەزار
دینار.