قالیباف وەڵامی ڤانس دەداتەوە

عیراق 07:47 PM - 2026/11/06

قالیباف وەڵامی ڤانس دەداتەوە 
دوای ئەوەی جەی دی ڤانس، جێگری سەرۆكی ئەمریكا لە پۆستێكدا رایگەیاند، هۆكاری سەرەكی دۆڕانی كۆمارییەكان لە هەڵبژاردنەكانی ناوەڕاستی خولدا شەڕی ئێران بووە، محەمەد باقر قالیباف سەرۆكی ئەنجومەنی شوورای ئێران، ئەمریكای تۆمەتبار كرد بەوەی كە ملكەچی ئیسرائیلە.
محەمەد باقر قالیباف لێدوانەكانی ڤانسی، وەك عەقڵیەتی قومارچی دۆڕاو كە ناتوانێت لە مێزی قومار دوور بكەوێتەوە ناوبرد و رایگەیاند، ئیسرائیل خۆی بۆ قۆناغی داهاتووی شەڕەكە ئامادە دەكات، لە كاتێكدا ئەمریكا لە لێواری ئەوەدایە كە بە تەواوی لایەنگری بكات.
داواشی لە ڤانس و ئیدارەی ئەمریكا كرد كە تەلئەبیب لەم بابەتە ئاگادار بكەنەوە و نوسیویەتی، "بۆچی ئەمە بە سەرۆكەكەت ناڵێی؟" لە ئاماژەیەكدا بۆ ملكەچبونی ئیدارەی ئێستای ئەمریكا بۆ بنیامین نەتەنیاهۆ، سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل.
لای خۆیەوە موحسین ڕەزایی، سكرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی ئێران، بۆ شكستی كۆمارییەكان، ئاهەنگی گێڕا‌و لە پۆستێكیدا لە ئێكس نووسی، نەتەوەی ئێران شكستێكی ستراتیژیی بەسەر ترەمپدا هێنا لە بەرەكانی شەڕ و لە گەرووی هورمز، هەروەها شكستی سیاسی لە واشنتۆن، لە بەرامبەردا ئەمریكییەكان خۆیان بینی كە باجی شەڕەكەی دەدەن.
ئەوەش دوای ئەوە هات كە ڤانس رایگەیاند، شەڕی ئێران و هەماهەنگی و پشتیوانی ئیدارەی ئەمریكا بۆ ئیسرائیل هۆكاری لەدەستدانی زۆرینەی كۆمارییەكانە لە كۆنگرێس.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو