داهاتی نانەوتیی یەك هەفتەی سلێمانی و هەڵەبجە زیاتر لە 5 ملیار دینارە

کوردستان 10:29 AM - 2026/11/06

    داهاتی نانەوتیی یەك هەفتەی سنووری پارێزگاكانی سلێمانی، هەڵەبجە، ئیدارەكانی گەرمیان و راپەڕین زیاتر لە 5 ملیار دینارە.  
ماڵپەڕی شەفافییەت بۆ چاودێری و رێكخستنی داهاتە نانەوتییەكانی پارێزگاكانی سلێمانی و هەڵەبجە، هەردوو ئیدارەی راپەڕین و گەرمیان بڵاویكردەوە، داهاتی یەك هەفتە، بەدیاریكراوی لە رۆژی 31ـی  تشرینی یەكەمی ئەمساڵ تاوەكو 6ـی تشرینی دووەم ئەمساڵ، بڕی 6 ملیار و 367 ملیۆن و 718 هەزار دیناری عیراقی بووە.
ماڵپەڕەكە ئاماژەی بەوەكردووە، 77%ی داهاتەكە بەشێوەی نەختینەیە و 23%ی بەشێوەی چەك بووە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو