بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئەوەی ئێوە دەستتان پێکرد من تەواوی دەکەم

کوردستان 10:44 PM - 2026/11/05

سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە پەیامێکی ڤیدیۆییدا کشانەوەی یەکێتی لە حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕاگەیاند و جەختی کردەوە، دان بە کۆبوونەوەکەی دوێنێی پەرلەمان و هیچ بڕیار و پۆستێکدا نانێن کە لێیەوە دەربچێت.

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، دوای کۆبوونەوەی سەرکردایەتیی حزبەکەی و پێدانی دەسەڵاتی تەواو پێی، لە پەیامێکی ڤیدیۆییدا دڵنیایی دا کە یەکێتی رێگە نادات خوێنی هیچ کەسێک لە کوردستان بڕژێت.

لەگەڵ ئەوەشدا سەرۆک بافڵ هۆشداریی دا کە لە بەرامبەر هەر هەنگاوێکی تاکلایەنەی پارتیدا لە هەولێر، یەکێتیش لە سنووری خۆی هەمان هەنگاو دەنێت؛ بە جۆرێک ئەگەر ئەوان سەرۆکی هەرێم، سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران و وەزیر دابنێن، ئەوا یەکێتیش لە لای خۆیەوە هەمان ئەو پۆستانە دادەنێت.

دەقى پەیامە ڤیدیۆییەکەى بافڵ جەلال تاڵەبانى:

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو