لە شاری شانگهای چین، كارەكانی خولی نۆیەمی پێشانگای نێودەوڵەتیی هاوردەكردنی چین، دەستیپێكرد. ئەم پێشانگایە بە یەكێك لە سەرەكیترین پلاتفۆرمە ئابوورییەكانی جیهان دادەنرێت بۆ بەهێزكردنی ئاڵوگۆڕی بازرگانی و ڕەخساندنی دەرفەتی وەبەرهێنان و ناساندنی نوێترین تەكنەلۆجیا نێودەوڵەتییەكان بە بازاڕی چین.