بۆردی یەکێتی-حکومەت جەخت لە جێبەجێکردنی بڕیارەکانی بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی دەکاتەوە

کوردستان 03:53 PM - 2026/11/07

بۆردی یەکێتی- حکومەت جەختی کردووەتەوە لە گرتنەبەری ئامادەکاریی پێویست بۆ جێبەجێکردنی بڕیارەکانی سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و ئەنجومەنی سەرکردایەتی سەبارەت بە پرسی حکومەت.

ئەمڕۆ شەممە، ڕێکەوتی 7-11-2026، کۆبوونەوەی بۆردی حکومەت، ئەنجومەنە هەڵبژێردراوەکان و زانکۆکان بە سەرپەرشتی سەمیر هەورامی، لێپرسراوی بۆرد و بە ئامادەبوونی ئەندامانی بۆردەکە بەڕێوەچوو.

لە میانی کۆبوونەوەکەدا، سەرەڕای هەڵسەنگاندن و تاوتوێکردنی دوایین پێشهاتەکان و دۆخی سیاسی و ئیداریی هەرێمی کوردستان، بە گرنگییەوە جەخت لەوە کرایەوە کە دەبێت تەواوی ئامادەکارییەکان بکرێن بۆ خستنەبواری جێبەجێکردنی ئەو بڕیارانەی کە لەلایەن سەرۆکی یەکێتی و سەرکردایەتییەوە تایبەت بە حکومەت دراون.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو