بەنزین لەهەولێرو دهۆك 150 دینار و لەسلێمانی 50 دینار چووەتە سەر نرخەكەی چەند ڕۆژێكە نرخی بەنزین بە گشتیی لە هەرێمی كوردستان بەرزبووەتەوە، بەڵام بەرزبوونەوەكە لە پارێزگاكان وەكو یەك نییە، لە هەولێر و دهۆك 150 دینار بۆ هەر لیترێك زیادیكردووە، لە سلێمانیش 50 دینار.
دوو هۆكار بۆ بەرزبوونەوەی نرخی بەنزین هەن، یەكەمیان ئەوەیە بەهۆی جەنگ و گرژییەكانەوە، لە ئێرانەوە بەنزین بۆ هەرێمی كوردستان ڕەوانە ناكرێت،هۆكارێكی تریش ئەوەیە خواست لەسەر بەنزین زیادیكردووە، بەڵام شۆفێران و بەتایبەتیش شۆفێرانی تاكسی دەڵێن ناچارن نرخەكەی هەرچەند بێت بیكڕن.