بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانیی هەرێمی كوردستان دەڵێت، بڕیار لەسەر خەرجكردنی شەشەمین بڕی پارەی گەنمی جووتیاران درا ،كە زیاتر لە 41 ملیار دینارە.
نەوزاد شێخ كامیل، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانیی هەرێمی كوردستان راگەیاند: بڕیاری خەرجكردنی شەشەمین قۆناغی پارەی گەنمی جووتیاران درا كە 41 ملیار و 450 ملیۆن دینارە.ئەم پارەیە بۆ ئەو جووتیارانەیە ساڵی رابردوو گەنمیان تەسلیمی سایلۆكان كردووە. لەبارەی دابەشبوونی ئەو بڕە پارەیە بەسەر پارێزگاكاندا، نەوزاد شێخ كامیل رایگەیاند:زیاتر لە 13 ملیار دینار بۆ پارێزگای هەولێر، زیاتر لە 16 ملیار دینار بۆ پارێزگای سلێمانی و پارێزگای هەڵەبجەیە و
10 ملیاردیناریش بۆ پارێزگای دهۆكە.
بەوتەی نەوزاد شێخ كامیل ،هێشتا بڕی 141 ملیار و 755 ملیۆن دینار لە شایستە داراییەكانی جووتیاران لای حكومەتی فیدراڵی ماوە.
ئەمەش لە كاتێكدا مانگی رابردوو حكومەتی عیراق،بە گوژمێكی تر بڕی 100 ملیار دیناری وەك شایستەی دارایی بۆ جووتیاران لە سەرتاسەری عیراق خەرج كرد،كە پشكی هەرێمی كوردستان تێیدا زیاتر لە 12 ملیار دینار بوو.