لەسێ ساڵی رابردوودا توانراوە دەستبەسەر زیاتر لە 16 تۆن ماددەی هۆشبەردا بگیرێت دەزگای ئاسایشی هەرێم و وەزارەتی ناوخۆی عیراق، دەستبەسەرداگرتنی بڕی 38 كیلۆگرام ماددەی كریستاڵ لە تەنكەرێكی سوتەمەنیدا راگەیاند.
عەمید عەباس بەهادلی وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عیراق لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی هاوبەشدا لەگەڵ عەقید كارزان شێركۆ وتەبێژی دەزگای ئاسایشی هەرێم، ئامارەكانی لە ماوەی سێ ساڵی كاركردندا ئاشكرا كردوو رایگەیاند، لە ساڵی 2023 تا ئێستا ، كۆی گشتی ئەو ماددە هۆشبەرانەی دەستیان بەسەردا گیراوە 16 تۆن و 800 كیلۆ گرامە، باسی لەوەشكرد، لەو ماوەیەدا نزیكەی 380 فەرمانی لە سێدارەدان و هەزار و 500 فەرمانی زیندانی هەتاهەتاییان بۆ بازرگانانی ماددەی هۆشبەر دەركردووە ، راشیگەیاند، كەسانێك كە خاوەن بڕوانامەی باڵا و دكتۆران لەسەر بەكارهێنانی ماددەی هۆشبەر دەستگیركراون و زیاتر لە هەشت هەزار بەكارهێنەری ئەو مادانەش چارەسەر كراون ، هاوكات لای خۆیەوە عەمید كارزان شێركۆ رایگەیاند، یە هەماهەنگی لەگەڵ عیراق،باندێكیان دەستگیركردووە كە بەنیازبوون لە هەرێمی كوردستان و دواتر دەروازەی عەرعەرەوە ماددەی هۆشبەر بگوازنەوە بۆ دەرەوەی وڵات و توانیویانە ئەو باندە دەستگیربكەن و شكست بە پیلانەكەیان بهێنن و دەستبەسەر 38 كیلۆگرام ماددەی هۆشبەردا بگرن و دوو تۆمەتباریش دەستگیربكەن.