ئەندامێكی فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رایگەیاند، فەرمانگەی پاسپۆرت لە قەزای خانەقین دەكرێتەوە و چەندین ناوچەی تری دەوروبەریشی لێی سوودمەند دەبن.
سروە محەمەد ئەندامی فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە لێدوانێكدا بە گەلی كوردستانی راگەیاند: دوای ئەوەی پێشتر رەزامەندی وەزارەتی ناوخۆی عیراقیان بۆ كردنەوەی فەرمانگەی پاسپۆرت لە خانەقین بەدەستهێنابوو، رەزامەندی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی رەگەزنامە و پاسپۆرتی عیراقیشیان بۆ ئەو مەبەستە وەرگرتووە و لەگەڵ كۆمپانیای تایبەتیشدا گفتوگۆیان كردووە بۆ ئەوەی ئامێرەكان بهێنن بۆ ناوچەكە و لیژنەیەكی هونەریشسەردانی ناچوكە دەكات، دەشڵێت ، لە ئایندەیەكی نزیكدا فەرمانگەكە بە رووی هاووڵاتیاندا دەكرێتەوە و دەستبەكار دەبێت.
سەبارەت بەو كەسانەی كە ماوەی 10 ساڵە ناسنامەكانیان راگیراوە،سروە محەمەد رایگەیاند، ژمارەیان هەزار خێزانە و بۆ ئەو مەبەستەش سەردانی بەرێوەبەرایەتی گشتی ڕەگەزنامە و بارەی شارستانی عیراقی كردووە و پێكەوە كۆبوونەتەوە، هاوكات بڕیار دراوە لیژنەیەكی تایبەت لە بەغداد پێكبهێنرێت بۆ پێداچوونەوە بە داواكارییەكانیان .