خزمەتگوزاری پارەدانی كارەبا لە هەرێمی كوردستان لە سەرجەم سەكۆ و بنكەكان بۆ ماوەیەكی كاتیی دەوەستێت،وەزارەتی كارەبا دەڵێت بەهۆی پرۆسەی پەرەپێدانی سیستەمەكانیانەوەیە.
بەپێی ڕاگەیەندراوێكی وەزارەتی كارەبای حكومەتی هەرێمی كوردستان، خزمەتگوزاریی پارەدان لە ڕێگەی "سەكۆی ئی-پسوولە" و سەرجەم بنكەكانی فرۆشیاریی وزە، لە ڕۆژی پێنجشەممە، 11-6-2026،سەعات 2:00ـی پاش نیوەڕۆ تاوەكو ڕۆژی دووشەممە، 15-6-2026 دەوەستن.
وەزارەتی كارەبا ڕوونی كردووەتەوە، هەر پارەدانێك پێش سەعات2:00ـی پاش نیوەڕۆی ڕۆژی پێنجشەممە (11ـی 6) ئەنجامدرابێت، یان دوای ڕۆژی دووشەممە (15ـی 6) ئەنجامبدرێت، بە سەركەوتوویی تۆمار دەكرێت.
وەزارەتی كارەبا ئاماژەی بەوە كردووە، ئەم ڕاوەستانە كاتییە و تەنها بەمەبەستی پەرەپێدانی سیستەمەكانی وەزارەتە، ئەمەش بۆ ئەوەی ئەزموونی بەكارهێنەران لە سەرجەم ناوچەكانی كوردستان، تەنانەت ناوچە دوورەدەستەكانیش باشتر بكرێت.